کوردستانی
بەرز بوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار تاكەی بەردەوامی دەبێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهای دۆلار ئەمڕۆ بەردەەوامبوو لە بەرز بوونەوە و 100 دۆلار گەیشتە 157 هەزارو 500 دینار و وتەبێژی بازاڕی دراوەكەی شاری سلێمانیش دەڵێت "ئەم ناجێگرییەی بەهای دۆلار چاوەڕواندەكرێت تا دوای سەری ساڵ بەردەوامی هەبێت و داخستنی بازاڕی دراوەكەش لە سلێمانی بۆ ماوەی سێ رۆژ بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵ كاریگەری لەسەر زیادبوونی بەهای دۆلار نابێت و رەنگە بەهاكەی جێگیر ببێت".
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەكەی شاری سلێمانی بۆ مەودا میدیا وتی "بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار لە رۆژانی رابردوو بەهۆی كەمبوونەوەی خستنە رووی دۆلار بووە بۆ بازاڕەكان بەڵام بەردەوامی ئەم بەرزبوونەوەیە لە ئێستادا لێدوانی پەرلەمانتاران و چەند بەپرسێكە و ئەو نرخەش ئێستا هەیە نرخی جێگیر نییە و گۆڕانكاری بەسەردا دێت".
باسی لەوەشكرد "ناجێگری بەهای دۆلار بەرانبەر دینار رەنگە تا دوای پشووەكانی سەری ساڵ بەردەوامی هەبێت و دواتر رەنگە دۆخەكە ئاسایی ببێتەوە".
راشیگەیاند "بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵ سێ رۆژ (هەینی، شەممە، یەكشەممە) بازاڕی دراوەكەی شاری سلێمانی دادەخرێت و ئەوەش كاریگەری نابێت لەسەر بەهای دۆلار و رەنگە هۆكارێك بێت بۆ جێگربوونەوەی بەهای دۆلار".
ك م

بیروڕا