کوردستانی

نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكان بەرزبوەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكان بەرزبوەوە
مەواد میدیا-

نرخی بەنزین گۆڕانكاری بەسەردا هات و نرخەكەی بەرزبووەتەوە بەجۆرێك بۆ لیترێك بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار و بۆ لیترێك موحەسەن 25 دینار نرخەكە زیادیكردووە.

ئەمشەو لە بەنزینخانەكان نرخی بەنزین گۆڕانكاری بەسەردا هات و بەجۆرێك نرخی یەك لیتر بەنزینی سۆپەر بە  هەزار و 325 دینارە و نرخی یەك لیتر محسن بە  هەزارو 200 دینارە و نرخی یەك لیتر نۆرماڵ بە هەزار و 25 دینارە".

بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لەكاتێكدایە ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرانبەر دینار لە بازاڕەكان بەرزبوونەوەی تۆمار كردو بەهای 100 دۆلار گەیشتە 157 هەزارو 500 دینار.

ك م 
Qaiwan
Qaiwan