کوردستانی

تیمی پارێزەرانی بادینان پەیامێكی بەپەلە بڵاو دەكەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تیمی پارێزەرانی بادینان پەیامێكی بەپەلە بڵاو دەكەنەوە
مەودا میدیا-

تیمی پارێزەرانی كەیسی بادینان پەیامێكی بەپەلە ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان و سەرۆك و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دەكات و داوادەكات "رێگری بكەن لە تێپەڕاندنی رەشنووسی یاسای لێبووردنی گشتی بۆ ساڵی 2023 لە هەرێمی كوردستان چونكە (بڕگە دوو لە ماددە 9)ی رەشنوسی یاساكە بە هەموو شێوەیەك بسڕێتەوە و نەمێنێت، لەبەر ئەوەی ئامانج لێی نەهێشتن و بێ ئومێدكردنی دەنگی ناڕازییە لە ئێستا و داهاتووی هەرێمی كوردستان". 

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی كەیسی بادینان (لە جیاتی تیمی پارێزەرانی بادینان)  رایگەیاندووە "پەیامێكی بەپەلە لە پارێزەرانی سزادراوانی بادینانەوە بۆ لایەنە سیاسییەكان و سەرۆك و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان و هەر لایەنێكی تری پەیوەندیدار، سەبارەت بە رەشنووسی یاسای لێبووردنی گشتی بۆ ساڵی 2023 لە هەرێمی كوردستان، لە بڕگە 2ی ماددە 9ی رەشنووسی یاساكەدا هاتووە كەوا (ئەو تاوانانەی بە ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم گرێدراون، لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە)، كە ئەمەش ئاماژەیەكی روونە بۆ ئەوەی ئەم لێبووردنە گشتییە سزادراوان و راگیراوانی بادینان و هەمو زیندانیانی تری سیاسی نەگرێتەوە كە بەپێی (ماددە یەك لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی2003) سزادراون یان راگیراون و لەقۆناغی دادگاییكردندان".

راشیگەیاندووە "ئێمە وەك پارێزەرانی بەرگریكار، داواكارین لە بەڕێزتان كەوا بەهیچ شێوەیەك نەهێلن و رێگری بكەن لەوەی ئەم یاسایە بەم شێوازە تێبپەڕێنرێت و (بڕگە دوو لە ماددە 9) بە هەموو شێوەیەك بسڕێتەوە و نەمێنێت، لەبەر ئەوەی ئامانجەكە روون و ئاشكرایە كە ئەویش نەهێشتن و بێ ئومێدكردنی دەنگی نارازیە لە ئێستا و داهاتو لە هەرێمی كوردستان". 

ك م 
Qaiwan
Qaiwan