کوردستانی

سێ هۆكار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەخرێتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ هۆكار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ نرخی هەر سێ جۆرەكەی بەنزینی بازرگانی لە بەنزینخانەكان زیادیكرد و وتەبێژی بەنزینخانەكانی شاری سلێمانیش دەڵێت "سێ هۆكار كاریگەری هەبووە لەسەر نرخەكان ، بەڵام بەنزینی 800 دیناری و 690 دیناری حكومیش لە بەنزینخانەكان هەیە و هاوڵاتییان ئازادن لەوەی كام بەنزینە دەكڕن". 

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینی بازرگانی سێ هۆكاری سەرەكییە، یەكێك لەوانە ئێمە ماوەی مانگێكە كێشەی كەمبوونەوەی بەنزینمان هەبوو، بەڵام لە خەزان بەكارمان دەەهێنا ئێستا ئەوەش نەماوە و بەناچاری دەبێت لە دەرەوە بەنزینی بازرگانی بكڕین بەوەش نرخەكەی بەرزبووەتەوە و بە گرانتر بازرگانەكان كڕیویانە لە كاتێكدا ئێمە چاوەڕوانی دابەزینی نرخەكەمان دەكرد".

باسی لەوەشكرد "یەكێك لە كێشەكانی دیكە نەمانی ئەو بەنزینە بازرگانییەیە كە لە خواروی عیراق بۆمان دەهات ئەوەش ماوەی مانگێكە راگیراوە و جگە لەوەش بەنزین بە دۆلار دەكڕێت و بە دینار دەفرۆشرێت بەوەش بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاریگەری هەبووە و بۆ ئەوەش بڕیارماندا بۆ نۆرماڵ 50 دینار و بۆ سوپەرو محسن 25 دینار نرخەكەی زیاد بكرێت جگە لە بەنزینی بازرگانی بەنزینی حكومی 800 دیناری و 690 دیناریش هەیە لە بەنزینخانەكان هاوڵاتیی خۆی ئازادە كام بەنزینە دەكڕێت". 

ك م 
Qaiwan
Qaiwan