کوردستانی
دوای ماوەیەک کێشەکانی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی چارەسەرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن لە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی کێشەی نەبوونی سوتەمەنیان هەبوو لەئێستادا کێشەکە چارەسەرکراوە و کارەکانی خۆیان دەکەن رۆژانە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیا رایگەیاند "سەرجەم کێشەکانی ئۆتۆمبێلەکانی سەنتەری خێرای فریاکەوتن چارەسەرکراون و لەئێستادا رۆژانە کارەکانیان بە باشی ئەنجام دەدەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی کێشەکانی چارەسەرکردووە، هەروەها تیمەکانمان لە شەوی سەرساڵ لە ئامادەباشیدا دەبن".
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "تێمەکان و بنکە تەندروستییەکانی دەرەوەی شاریش شەوی سەری ساڵ لە ئەرکدا دەبن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر رووداوێکی نەخوزراو ئەگەر رووبدات".
س.ر

بیروڕا