کوردستانی
11 گەریلای هەپەگە بە چەکی کیمیایی شەهیدبوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە شەهیدبوونی 11 گەریلای راگەیاند، ئاماژە بەوەشدەکەن بەڵگەیان لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تۆمار کردووە و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان دەتوانن بەدواداچوون بکەن.
هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە شەهیدبوونی 11 گەریلای راگەیاند، ئاماژە بەوەشدەکەن بەڵگەیان لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تۆمار کردووە و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان دەتوانن بەدواداچوون بکەن.
ئەمڕۆسێشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2022 ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە بەیاننامەیەکدا، شەهیدبوونی 11 گەریلای دیکەی بەهۆی کیمیابارانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی ساجا-ی سەر بە شیلادزێ لە پارێزگای دهۆک راگەیاند.
روونیشیکردووەتەوە "سوپای تورکی داگیرکەر بەر لەوەی لە ناوچەی ساجا هەڵبێن، چەکێکی زۆری کیمیاییان بەکارهێناوە، بەوهۆیەوە ئەو 11 هەڤاڵەمان شەهیدبوون".
روونیشیکردووەتەوە "سوپای تورکی داگیرکەر بەر لەوەی لە ناوچەی ساجا هەڵبێن، چەکێکی زۆری کیمیاییان بەکارهێناوە، بەوهۆیەوە ئەو 11 هەڤاڵەمان شەهیدبوون".
هەپەگە بەتووندی وەڵامی خولوسی ئاکاری, وەزیری بەرگریی تورکیاشی داوەتەوە و رایگەیاندووە "خولوسی ئاکار ڕایگەیاندووە، کە شەهیدبوونی ئەو هەڤاڵانەی ئێمە لە شەڕدا روویداوە، بەڵام درۆی کردووە، بەم درۆیە هەوڵیدا بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و تاوانی شەڕ بشارێتەوە، خولوسی ئاکار، تاوانبارێکی کیمیایی و جەنگە، بانگەشەی ئەوەی کرد کە چەکی کیمیایی بەکارنەهێناوە، بەڵام زۆر روونە کە ئەو 11 هەڤاڵەمان بە چەکی کیمیایی شەهیدبوون".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەکارهێنانی چەکی کیمیاییان لە ساجا بە وێنە دۆکیۆمێنت کردووە و بە گونجاومان نەزانی لەمکاتەدا ئەو وێنانە بۆ رای گشتیی بڵاوبکەینەوە، بەڵام دەتوانین بیدەینە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەو بابەتە و پشتڕاستکردنەوەی تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بکرێت".
ئەوەش هاتووە "ئەو شوێنەی ئەم هەڤاڵانەمان لێی شەهیدبوون دەکەوێتە نزیک گوندی ساجا لە ناحیەی شیلادزێ لە قەزای ئامێدی باشووری کوردستان، ئەوانەی بیانەوێت دەتوانن بێن، هەروەها ئەوانەی دەیانەوێت لێکۆڵینەوەش بکەن، ئێمە بەپێی دەرفەتەکانی خۆمان دەتوانین هاوکارییان بکەین".
س.ر

بیروڕا