کوردستانی
کەسێک بە پێنج فیشەک کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای قەڵادزێی سنووری ئیدارەی راپەڕین تەرمی کەسێک لە نزیک شەقامی 60 مەتری دۆزرایەوە کە شوێنەواری پێنج فیشەک بە جەستیەوە هەبووە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2022 هێزەکانمان ئاگادارکران بەبوونی تەرمێک لە قەڵادزێ لە نزیک شەقامی 60 مەتری، پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت هاوڵاتییەک بەناوی ( ئـ . ر .ٲ ) رەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 1973 کوژراوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت شوێنەواری 5 فیشەکی چەکی جۆری کڵاشینکۆف بەسەر جەستەیەوە هەیە".

ئاماژەی بەوەکرد "تیمی بەڵگەکانی تاوانی پشدەر لە شوێنی رووداوەکە ژمارەیەک قاوەنی کڵاشینکۆفیان دۆزیوەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش رێوشوێنی یاسایی لەسەر رووداوەکە دەستیپێکردووە".
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین وتی "بە وتەی کوڕی تاوانلێکراو باوکی کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە و ناشزانن کێ کوشتوویەتی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش دەستیپێکرد".
س.ر
س.ر
بیروڕا