کوردستانی
وەزارەتی دارایی ئامادەكاری بۆ پرۆژە یاسای بودجەی 2023 هەرێمی كوردستان كردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەرچەندە ماوەی چەندین ساڵە هەرێمی كوردستان پرۆژە یاسای بودجەی نەبووە و بۆ ئەمساڵیش ئامادەكارییەكان بۆ نوسینەوەی پرۆژە یاساكە هەنگاوی باشی بڕی بەڵام دواتر لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی پەرلەمانی كوردستان نەكرا. لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ نوسینەوەی پرۆژە یاسای بودجەی 2023ی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی دەڵێت "ئامادەكارییمان كردووە و لەگەڵ 10 وەزارەتیش گفتوگۆی پێویست كراوە و ئێمە كارەكانی خۆمان بۆ پرۆژە یاسای بودجەی 2023 تەواو دەكەین".
ئارام عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مەودا میدیا وتی "هەوڵەكان بۆ نوسینەوەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 بەردەوامی هەیەو تا ئێستا لەگەڵ 10 وەزارەت گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاساكە كراوە".
باسی لەوەشكرد "ئێمە وەكو بەرێوەبەرایەتی گشتی بودجە لەكارەكانی خۆمان بەردەوام دەبین تاوەكو سەرجەم كارەكان بۆ ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2023 تەواو دەكەین و دواتر دەدرێتەوە لایەنی پەیوەندیدار".
ك م

بیروڕا