کوردستانی

لەكاتی داخستنی بازاڕی دراو لە سلێمانی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەكاتی داخستنی بازاڕی دراو لە سلێمانی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار دابەزی
مەودا میدیا-

هەرچەندە ئەمڕۆ و دوێنێ بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە بەڵام دوای كۆبوونەوەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزارەتی عیراق لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندی نرخەكەی تارادەیەك دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

بەپێی بەدواداچوونەكانی مەودا میدیا لە بازاڕی دراوەكەی شاری سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ 27ی كانونی یەكەمی 2022 لەكاتی داخستنی بازاڕ بەهای 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 155 هەزار و 500 دیناری عیراقی".

هەرچەندە ئەمڕۆ بەهۆی ناجێگیری بەهای دۆلار نرخی 100 دۆلار گەیشتە 160 هەزار دینار بەڵام لەكاتی داخستنی بازاڕ نرخەكەی دابەزییەوە بۆ 155 هەزارو 500 دیناری عیراقی ئەوەش دوای كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراق و پارێزگاری بانكی ناوەندی كە سەرۆك وەزیران داوای جێگیركردنی بەهای دراوی بیانی كردبوو لە كۆبوونەوەكە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan