کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی لەسەر دریارنەمانی كچێك حەوت تۆمەتباری دەستگیركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی لەسەر دریارنەمانی كچێك حەوت تۆمەتباری دەستگیركرد
مەودا میدیا-

لەسەر دۆسیەی دەستدرێژی كردنە سەر كچێك، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 7  تۆمەتباریان دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد كەوا كچەكەی دیارنەماوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دەركەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكیەوە لە تیكتۆك كچەكە ماڵی بەجێ‌ هێشتووە و لەترسا هەڵاتووە و بۆ ئەوەش پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەسپێكردوو سەرەتا توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە ڤیدیۆكەیان بڵاوكردبۆوە، دواتر لەماوەیەكی كەمدا كچە ونبوەكە دۆزرایەوە و دەركەوت لەماوەی دیارنەمانیدا لەلایەن 5 تۆمەتبارەوە فڕێندراوە و لەناو شوقەیەكدا دەستبەسەركراوە و دەستدرێژی سێكسییان كردۆتەسەر".

باس لەوەشكراوە "لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسی بەردەوام بوو تائەو كاتەی توانرا ئەو تۆمەتبارانەی تر بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن  و لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەناوەكانی (ب، خ، ن) لەدایكبووی 2005،  (م ، ر ، م) لەدایكبووی 2002، (م ، م ، ق) لەدایكبووی 1999، (گ ، م ، م) لەدایكبووی 1988، (ب،ب، ح) لەدایكبووی 1995، (چ ، ع ، ح) لەدایكبووی 1993، (ر ، س، س) لەدایكبووی 1989 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عیرقی راگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا" .

باس لەوەشكراوە "دوای دۆزینەوەی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە، بەبڕیاری دادوەر كچەكە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ چارەسەری پزیشكی و پشكنینی پێویست لەوبارەیەوە، لە ئێستاشدا و بەبڕیاری دادوەر ڕەوانەی شێڵتەر(خانەی داڵدەدان) لە سلێمانی كراوە" .

ك م

Qaiwan
Qaiwan