کوردستانی

ئاگادارییەك لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی چەكیان هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەك  لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی چەكیان هەیە
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە هاوڵاتییان دەكات ئەوانەی چەكیان هەیە لە دوای سەری ساڵ چەكەكانیان تۆمار بكەن و ئەوەش دەڵێت "چەكەكانتان لێ ناسەندرێت بەڵكو دوای تۆماركردن لەگەڵ خۆت دەیبەیتەوە".

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "داواتان لێ دەكەین هەر كەسێك چەكی (چەكی ئاگرین: واتا دەمانچە و كلاشینكۆف)ی لە ماڵەوە هەیە و كارمەندی هێزە ئەمنییەكان نیە، لە دوای پشووی سەری ساڵ بە زووترین كات سەردانی یەكێك لەو بنكانەی خوارەوە بكات بۆ تۆماركردنی چەكەكەی. تۆماركردنی چەك یەكەم هەنگاوی جێبەجێكردنی یاسای چەك ژمارە 2ی ساڵی 2022ە كە یەك ساڵی دیاریكردووە  بۆ ئەم پرۆسەیە و هەر كەسێك لە دوای ئەو وادەیە واتە تا تەممووزی 2023 چەكی تۆمارنەكراوی لابێت، وەكو چەكی یاساغ مامەڵەی لە گەڵ دەكرێت".

راشیگەیاندووە "كاتێك چەكەكە تۆمار دەكەیت، حكومەت لێت ناسەنێت، بەڵكو لە گەڵ خۆت دەیبەیتەوە و لەسەر ناوی تۆ تۆمار دەبێت. چونكە مافی دەرهێنان و هەڵگرتنت نیە تا مۆڵەتی چەك هەڵگرتن بەدەست نەهێنیت، ئەو چەكەش كە بە ناوی تۆ تۆمار كراوە، ئەگەر تەنیا لە ماڵەوە بیپارێزی و نەیبەیتە دەرەوە، روبەرووی هیچ لێپرسینەوەیەك نابیت".

ئەم بنکانەی خوارەوە بۆ تۆمارکردنی چەکەکانتان دەست نیشان کراون:



Qaiwan
Qaiwan