کوردستانی

رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی کانونی یەکەم و سبەینێ پێنجشەممە 29ی کانونی یەکەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵە هەورو ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 1 بۆ 15 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورو دەبێت, پلەكانی گەرما لەنێوان 9 بۆ 16 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan