کوردستانی
ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە گوندی سمایل بەگی ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا درایە بەر چەقۆ و کوژرا لە بەردەم هاوسەرەکەیدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیای لە پۆلیسی کەرکوک وەریگرتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی کانونی یەکەمی 2022 لە گوندی سمایل بەگی ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک سێ کەس هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و دەست و قاچی پیاوەکە دەبەستنەوە و ژنەکەی بەناوی (هێرۆ سەباح) دەدەنە بەر چەقۆ و دەیکوژن.
دوای رووداوەکە تۆمەتبارەکان هەڵهاتوون بۆ شوێنێکی نادیار، پۆلیسی کەرکوک گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و تەرمی ژنەکە رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە.
س.ر

بیروڕا