کوردستانی
سێ تۆمەتبار بە دراوی ساختەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی ساختەکردنی دراو کە بەنیازبوون لە بازاڕەکاندا ساغیبکەنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی ساختەکاری و بە هاوکاری هێزی تایبەتی بارەگا چاودێری خرایە سەر سێ تۆمەتبار لەناوبازاڕی شاری سلێمانی، دەرکەوت کەبڕێک پارەی ساختەیان پێیەو بەنیازن ساغی بکەنەوە".
ئاماژەی بەوەکراوە "دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەکانەوە دەستگیرکران و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا بڕی 19500 دۆلاری ئەمەریکی ساختەیان پێبووە، لەئێستادا هەر سێ تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".
س،ر

بیروڕا