کوردستانی

دوایین زانیاری لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوایین زانیاری لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان زانیاریی نوێ لەبارەی هاتنی 400 ملیار دینارەکەی حکومەتی عیراق بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات.

حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند "ناردنی 400 ملیارەکە لەلایەن حکومەتی  عیراقەوە بۆ هەرێم تەنها هەندێک رێکاری تەکنیکی ماوە و هیچ بەربەستێک نییە بۆ ناردنی پارەکە".

لە چەند رۆژی رابردوودا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "بەزووترین کات 400 ملیار دینارەکە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan