کوردستانی
پۆلیس بکوژی هاوڵاتییەکەی دوێنی قەڵادزێی دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی بکوژی هاوڵاتییەکەی دوێنی قەزا قەڵادزێی راگەیاند کە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕیندا هاتووە "دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2022 هێزەکانمان ئاگادارکران بەبوونی تەرمێک لە قەڵادزێ دەستبەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، دوای گرتنەبەری رێکاری یاسایی و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری تواندرا بکوژ بدۆزرێتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە "دوای دەستنیشانکردنی شوێنی بکوژ، هێزێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە و بە هاوکاری ئەفسەر و کارمەندانی و پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ و بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ و مکافحەی قەڵادزێ تۆمەتباری بکوژ لەناو شاری رانیە دەستگیرکرا، دوایی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانانی ناوە بە تاوانەکەیدا و بە وتەی خۆی ئەو ( ئـ . ر .ٲ )ی کوشتووە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "بە بڕیاری بەڕێز دادوەر تۆمەتباری بکوژ بەپێی مادەی 406 راگیرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ رێکخراوە".
س.ر

بیروڕا