کوردستانی
وەزارەتی بازرگانی لە بارەی گرانبوونی نرخی خۆراك و پێداویستییەكان روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەواد میدیا-
بەهۆی گۆڕانكارییەكانی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار لە ئێستادا باس لە گرانبوونی نرخی كاڵا و خۆراك دەكرێت لە بازاڕەكان و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیش لە وەزارەتی بازرگانی دڵنیایی دەدات لەوەی بە بەردەوامی چاودێری نرخەكان دەكرێت و جگە لەوەش لەم پشووەدا دەست بەدابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانە كراوە تاوەكو هاوڵاتییان خۆراكی پێویستیان پێ بگات".
نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەدوای گۆڕانكارییەكانی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بە بەردەوامی لیژنەكانی چاودێری بازرگانی لە بازاڕەكان بەدواداچوونیان بۆ نرخەكان كردووە و هەر كاڵایەك لە رۆژانی پێشوو هاوردە كرابێت و نرخەكەی گران كرابێت لێپێچینەوە دەكەین و بەڵام هەندێك لە بازرگانەكان كاڵایان بە قەرز هێناوە و بەدۆلاریش كڕیویانە لەكاتی دانەوەی قەرزەكان دەبێت بە دۆلار پارەكەیان بدەنەوە ئەوانە رەنگە تارادەیەك گۆڕانكارییەكی كەمیان لە نرخەكان كردبێت".
باسی لەوەشكرد "ئەو گۆڕانكارییانەی لە بەهای دۆلار دروستبووە لەمنزیكانە كاریگەری زۆر نابێت ئەگەر لە داهاتوو بەهای دۆلار بە بەرزی بمێنێتەوە ئەوكات رەنگە كەمێك گۆڕانكاری لە نرخی كاڵا و شمەك رووبدات".
ئاشكراشیكرد "وەكو وەزارەتی بازرگانی بۆ ئەوەی هاوڵاتییان پێداویستییەكانیان بە دەست بگات و روو لە كڕینی كاڵا نەكەن سەرجەم بریكارەكانی خۆراك بەشە خۆراكی مانگانەیان بۆ رەوانە كراوە تاوەكو دەست بە دابەشكردنی بەشە خۆراك بكەن و ئەوەش هاوكارییەكی باشە لە ئێستادا كە هاوڵاتی خۆراكی پێویستی بەدەست دەگات و روو لە بازاڕەكان ناكات بۆ هەندێك لە كاڵاكانیان".
ك م

بیروڕا