ئابووری

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان بەهای دۆلار بەرانبەر دینار دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان بەهای دۆلار بەرانبەر دینار دابەزی
مەودا میدیا-

ئەگەر چی ئەمڕۆ هاوشێوەی رۆژانی پێشوو بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار ناجێگیر بوو بەڵام بەهاكەی نەگەیشتە ئاستێكی بەرز و لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكانی شاری سلێمانی بەهای 100 دۆلار بەرانبەربوو بە 153 هەزار دینار.

بەپێی بەدواداچوونەكانی مەودا میدیا ، ئێوارەی ئەمڕۆ 28ی 12ی 2022 بەهای دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ بە راورد بە بەیانی ئەمڕۆ كاتی كردنەوەی بازاڕ دابەزی و بەجۆرێك بەیانی لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 156 هەزارو 500 دینار بەڵام لەكاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلاربەرانبەر بوو بە 153 هەزار دیناری عیراقی".

گۆڕانكارییەكانی بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی لە رۆژانی رابردوو چەندین لێدوان و بۆچوونی جیاوازی لەبارەوە وتراوە و ئەمڕۆش، ئیحسان یاسری، راوێژكاری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق بە میدیای رەسمی عیراقی راگەیاند "بانكەكەیان چەندین رێكاری گرتووەتەبەر بەمەبەستی دابینكردنی دۆلار و لە رۆژانی پشووەكانیشدا كاردەكرێت و تاوەكو رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كە یەكەم رۆژی ساڵی نوێ دەكات بەردەوام دەبێت لە فرۆشتنی دۆلار".

وتیشی "هەروەها بانكی ناوەندی كاردەكات لەسەر جێبەجێكردنی داواكاریی ئەوانەی كە پێویستیان بە دۆلارە بەمەبەستی گەشت و چارەسەر و خوێندن"، دووپاتیشیكردەوە "لە رۆژانی داهاتوودا دۆلاری كاش بەشێوەیەك دەخرێتەڕوو كە تەواوی پێویستیی خەڵك فەراهەم دەكات".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان