کوردستانی

قەڵادزێ.. تەرمی گەنجێك بە خنكاوی گەيەندرایە نەخۆشخانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەڵادزێ.. تەرمی گەنجێك بە خنكاوی گەيەندرایە نەخۆشخانە
مەودا میدیا-

تەرمی كەسێك لە قەڵادزێ رەوانەی نەخۆشخانە كراو پۆلیسی راپەڕین دەڵێت "ئەو كەسەی خنكاوە رەگەزی نێرە و لە دایكبووی ساڵی 2000ەو بەوتەی كەس و كاری باری دەرونی تەواو نییەو كەوتووەتە ناو رووبارێكەوە و خنكاوە".

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردووەتەوە "تەرمی هاوڵاتییەك بەناوی ( ٲ . م . ٲ ) رەگەزی نێر، لەدایك بووی ساڵی 2000، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی فەرمانبەران گەیەندراوەتە نەخۆشخانە كە لە رووبارێكی نزیك گوندی چۆمخڕكە خنكاوە".

باسی لەوەشكردووە "بەوتەی كەسوكارەكەی، كوڕەكەیان باری دەروونی ناجێگیر بووە و بەو هۆیەوە كەوتۆتە ناو رووبارێكی نزیك گوندی چۆمخڕكە و خنكاوە، هەر خۆشیان تەرمەكەیان دەرهێناوەتەوە و بردویانە بۆ نەخۆشخانە".

پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاندووە "بەمەبەستی بەدواداچوونی زیاتر هێزەكانمان و تیمی بەڵگەكانی تاوانی پشدەر بۆ كەشفی شوێنی رووداوەكە گەیشتونەتە رووبارەكە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەشی بۆ رێكخراوە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan