کوردستانی

هاوردەكردنی هێلكە بۆ هەرێمی كوردستان راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوردەكردنی هێلكە بۆ هەرێمی كوردستان راگیرا
مەودا میدیا-

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی هێلكە، حكومەتی هەرێمی كوردستان چیتر رێگە بە هاوردەكردنی هێلكە نادات، بە پێی ئەوەش راگەیەندراوە "ساڵانە ملیارێك و 500 ملیۆن هێلكە لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردەی دەرەوە دەكرێت".

ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "ئیدی هێلكە هاوردەی هەرێمی كوردستان ناكرێت و ئاستی بەرهەمهێنان گەیشتووەتە ئەوەی جگە لە پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆ، ساڵانە ملیارێك و 500 ملیۆن هێلكەش هەناردەی دەرەوە دەكات و بەوەش بەرهەمی رۆژانەی هێلكە 50٪ زیاترە لە پێویستی ناوخۆیی".

باسی لەوەشكردووە "لە هەرێمی كوردستان 33 پرۆژەی بەرهەمهێنانی هێلكە هەیە و بەرهەمی رۆژانەی 14 هەزار كارتۆنە، پێویستی ناوخۆیی رۆژانە حەوت هەزار كارتۆنە و هەناردەكردنی رۆژانەش حەوت هەزار كارتۆنە". 

ك م 
Qaiwan
Qaiwan