ئابووری
لەبارەی بەهای دۆلارەوە دڵنیایی دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد عیراق یەکێکە لە وڵاتە بەهێزەکان لەڕووی داراییەوە، ئاماژەی بەوەکرد بەهای دینار بەرانبەر دۆلار دەچێتەوە باری ئاسایی خۆی.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "عیراق یەكێكە لە وڵاتە بەهێزەكانی ناوچەكە لەڕووی داراییەوە، دابەزینی بەهای دینار بەرانبەر دۆلار بەرەو سەقامگیری دەڕوات و دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی".
ئەوەشی خستەڕوو "هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە كە بەدەستهێنانی دراوی بیانی لە زیادبووندایە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی بازرگانی دەرەكی و دەستەبەركردنی بەهەمان بەهای فەرمی كە 146 هەزار دینارە".
س،ر