کوردستانی

کارەبای ئەم شوێنانە دەکرێنە کارت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارەبای ئەم شوێنانە دەکرێنە کارت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد کارەبای ناوبازاڕی شاری سلێمانی دەکرێت بە کارت و ئامادەکارییەکان کراوە بۆ ئەو مەبەستە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی کانونی یەکەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ کاری رێکخستنەوەی فیدرەکانی کارەبای ناو بازاڕی سلێمانی کراوە لەلایەن تیمەکانی هۆبەی چاکسازیی کارەبای رزگار و مەڵکەنی و پارکی ئازادی ، بەسەرپەرشتی راستەوخۆی ئەندازیار سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی و ئەندازیار ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوەبەری پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی و بە هاوکاری بەشی (GIS)ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و (GIS)ی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی و بەشی قابلوات".

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەم کارانە وەک ئامادەکاری بۆ پریپەیدکردنی کارەبای ناو بازاڕی شاری سلێمانی".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan