کوردستانی

مامۆستایانی وانەبێژ دەنگی ناڕەزاییەتییان دەگەیەننە حکومەتی عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانی وانەبێژ دەنگی ناڕەزاییەتییان دەگەیەننە حکومەتی عیراق
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

مامۆستایانی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان دەنگی ناڕەزایەتییان دەگەیەننە حکومەتی عیراق بۆ ئەوەی لەڕێگەی ئەوانەوە چارەسەری کێشەکانیان بکرێت و دابمەزرێن.

کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری وانەبێژانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێ باکبوو لە داواکارییەکانمان بڕیارمانداوە لەڕێگەی پەرلەمانتارانی کوردەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگمان بگەیەنینە حکومەتی عیراق و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین".

ئاماژەی بەوەکرد "داوامانکردووە ئەو بڕیارەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا حکومەتی عیراق بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دەریکرد وانەبێژانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، بەڵام وەک پەرلەمانتاران دەڵێن بەپێی یاسا ناتوانرێت ئەو کارە بکرێت، بۆیە ئەوان بەڵێنیان داوە دووبارە ئەو باسە لەگەڵ حکومەتی عیراقدا بکەنەوە و گفتوگۆی لەسەربکەن".

رۆژی سێشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2022 حکومەتی عیراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیارەکەش ئەو وانەبێژانە دەگرێتەوە لە خزمەتیان دوو ساڵ یان زیاترە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan