کوردستانی

نەوتی سپی لە سەنتەری پارێزگاكان دابەش دەكرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەوتی سپی لە سەنتەری پارێزگاكان دابەش دەكرێت؟
مەودا میدیا-

ئەندامێكی لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگاكان روونكردنەوە دەەدات ئەوەش دەڵێت "ئەو نەوتەی ئێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دابەشی دەكات دابەش كردن نییە بەڵكو فرۆشتنی نەوتە بە هاوڵاتییان و تا ئێستاش بەشی یەك لەسەر 10 نەوت رەوانە كراوە".

كەریم عەلی، ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەگەرچی لەماوەی رابردوو بەنوسراو داواكاریمان ئاڕاستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كرد بۆ ئەوەی ئەمساڵ دوو بەرمیل نەوت بدرێتە هاوڵاتییان بەجۆرێك بەرمیلێكی بێ بەرانبەر بێت و بەرمیلێكی دیكە بەنرخی خوار 50 هەزار دابەش بكرێت بەڵام وەڵاممان نەدرایەوە و جگە لەوەش بڕیاردرا نەوت بە 103 هەزار بدرێتە هاوڵاتییان كە ئەمەش دابەشكردنی نەوت نییە بەسەر هاوڵاتییان و بەڵكو فرۆشتنی نەوتە بە هاوڵاتییان".

راشیگەیاند "لەماوەی رابردوو تا ئێستا بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین 15 ملیۆن لیتر نەوت هاتووە و دابەشكراوە واتە بەشی یەك لەسەر 10 هاتووە و لە ناوچە ساردەكان دابەشكراوە بەڵام خۆی پێویستی بە 110 ملیۆن لیترە".

لەبارەی دابەشكردنی نەوت لەسەنتەری پارێزگاكان ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی "نوسراومان ئاڕاستەی حكومەتی فیدراڵی كردووە و لە رێگەی راگەیاندنەكانەوە بیستوومانەتەوە كە بڕێك نەوت لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە رەوانە دەكرێت و ئەو نەوتەش نرخەكەی وەكو باس دەكرێت زۆرە و نزیكەی 160 هەزار دینارە و لە سەنتەری پارێزگاكان دابەشدەكرێت، ئەویش بە جۆرێكە سلێمانی كراوە بە 10 مەڵبەند لە ماوەی رابردوو تا مەڵبەندی 7 نەوت وەرگیراوە و دوای ئەو ژمارەیە نەوتەكە دابەشدەكرێت و ئەوەش تا ئێستا یەك لیتری رەوانە نەكراوە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan