کوردستانی
هۆكاری گڕگرتنی تانكیی غازی ئۆتۆمبێلەكەی هەولێر ئاشكرا دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم نەخۆشخانەی منداڵبوونی هەولێر تانكیی غازی ئۆتۆمبێلێك گڕیگرت و وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت "هۆكارەكەی لێچوونی غاز بووە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە".
سەركەوت كاڕەش وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم نەخۆشخانەی منداڵبوونی هەولێر ئۆتۆمبێلێكی جۆری سەنی تاكسی 2009 بەهۆی لێچوونی غاز لە تانكییەكەی گڕیگرتووە".
باسی لەوەشكرد "لە ئۆتۆمبێلەكە سەرنشین و شۆفێرەكەشی تێدا بووە بەڵام بە سەلامەتی رزگار كراون و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و زیانەكان مادییە و تەنها ناو ئۆتۆمبێلەكە بەشێكی سوتاوە".
ك م

بیروڕا