کوردستانی
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم سزای هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت ئاشكرا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان سزای هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت لە دوای تەمموزی 2023 ئاشكرا دەكات و راشیگەیاندووە "سزای دارایی و زیندانی كردنیش دەیگرێتەوە".
لە وەڵامی پرسیاری هاوڵاتییان بۆ سزای هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "لە دوای تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر دەرچوونی رێنمایی ژمارە 5ی ساڵی 2022 كە رێنمایی جێبەجێكردنی یاسای چەك ژمارە 2ی ساڵی 2022، دادگاكانی كوردستان كار بەو یاساییە دەكەن و ماددەی 15 لە یاساكە جێبەجێ دەكەن بەسەر هەر كەسێك چەكی بێ مۆڵەتی بەدەست بگیرێت، كە لە ماددەی 15 هاتووە (هەر كەسێك بەبێ مۆڵەتی دەسەڵاتی مۆڵەتدان، دەستداری چەكێكی ئاگرین یان تفاقی بكات، هەڵیبگرێت، بیفرۆشێت، چاكیبكاتەوە یان دەستاودەستی پێوە بكات، ئەوا بە بەندەكردن بۆ ماوەیەك كە لە یەك ساڵ كەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت و بە پێبژاردنێك كە لە دوو ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت)".
روونیشیكردووەتەوە "ئەگەر هاووڵاتیەك كە ئەندامی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ نەبێت و لەدوای تەمموزی 2023 چەكی بێ مۆڵەت یان تفاق هەڵبگرێت، یان كڕین و فرۆشتنی پێ بكات، یان بێ مۆڵەت ئیشی چاككردنەوەی چەك بكات، بەو جۆرەی باس كراوە رووبەرووی بەندكردن و سزای داراییت دەكاتەوە، جگە لەوەی چەكە بێمۆڵەتەكەت دەستی بەسەردا دەگیرێت".
وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاندووە "ئەگەر چەك لە ماڵەكەت هەیە، پەلە بكە و تۆماری بكە تاكاتی تۆماركردن ماوە. پێشتر بنكەكانی تۆماركردنمان بڵاو كردبۆوە. ئەگەر بە هەر هۆكارێك هەست دەكەیت پێویستیت بە هەڵگرتنی چەك هەیە، داوای مۆڵەتی هەڵگرتنی چەك لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ناوخۆی پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆی سنوورەكەت بكە. یان سەردانی وەزارەتی ناوخۆ بكە و داواكاری مۆڵەتی هەڵگرتنی چەك پێشكەش بكە، هەروەها پێویستە لە بیر نەكەین كە هەبوونی چەك لە ماڵەوە ئەگەر تا ئێستا وەكو ئامرازێك بۆ بەرگری لەخۆكردن و پاراستنی نیشتیمان لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو سەیر كرابێت، ئەوە هەموو كات هەبوونی چەك دەرفەت بۆ توندوتیژی و یەكلاكردنەوەی كێشەكان لە دەرەوەی یاسا زیاتر دەكات و هەڕەشەیە لەسەر ماڵ و منداڵت ئەگەر بە دروستی مامەڵەی لە گەڵ نەكەیت".
ك م

بیروڕا