کوردستانی
درۆنێك لە ناحیەی بەحركە كەوتەخوارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمشەو درۆنێك لە ناحیەی بەحركە لە هەولێر كەوتە خوارەوە و بەڕێوەبەری ناحیەی بەحركەش دەڵێت "هیچ زیانێكی گیانی لە كەوتنەخوارەوەی درۆنەكە نەبووە".
تۆڵە مەهدی خۆشناو بەڕێوەبەری ناحیەی بەحركە راگەیاندووە "كەمێك پێش ئێستا ئاگاداركراینەوە لە كەوتنەخوارەوەی درۆنێك لە گوندی جێژنیكان لە سنووری ناحیەی بەحركە و تائێستا نازانرێت بۆچی درۆنەكە كەوتووەتە خوارەوە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە".
باسی لەوەشكرد "درۆنەكە دوور لە ئاوەدانی كەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تائێستا نازانرێت كە درۆنەكە لە كوێوە ئاراستەی ناوچەكە كراوە".
ك م

بیروڕا