کوردستانی
وێنە و زانیاری لەبارەی ئەو درۆنەی لە هەولێر كەوتەخوارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دژە تیرۆری كوردستان زانیاری لەباری كەوتنە خوارەوەی درۆنەكەی هەولێر ئاشكرا كردووە و دەڵێت "درۆنی چاودێریی هێزەكانی هاوپەیمانان بووە و بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە كەوتووەتەوە خوارەوە".
دژە تیرۆری كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی كانوونی یەكەمی 2022، كاتژمێر 19:00، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی چاودێریی هێزەكانی هاوپەیمانان، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە لە چۆڵەوانییەكی نزیك جێژنیكانی سەر بە ناحیەی بەحركەی پارێزگای هەولێر كەوتە خوارەوە و هیچ زیانێكی لێ نەكەوتووەتەوە".
باسی لەوەشكردووە "هاوڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە، كە رووداوەكە هیچ جێی مەترسیی نییە".
ك م

بیروڕا