کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند.. لە شەقامی سالم تەقەی كردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە "ھێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكیان لەشەقامی سالم -سەھۆڵەكە دەستگیركردووە كە تەقەی كردبوو".
راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە "دوای ئەوەی ئەمشەو لەشەقامی سالمی شاری سلێمانی تۆمەتبارێك تەقەی كرد، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تەقەكەرەكەیان دەستگیركرد، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئەو دەمانچەیەدا كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو".
باسی لەوەشكردووە "لەئێستادا تۆمەتبار (س، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە".
ك م

بیروڕا