کوردستانی
بەهۆی سەری ساڵەوە ژمارەیەک شەقام دادەخرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی پلانی شەوی سەری ساڵی راگەیاند و ئاماژە بەوەشدەکات لە رۆژی 29ی ئەمانگەوە بەشێك لە شەقامی سالم داخراوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بێت کە رۆژی 26ی ئەم مانگە بڵاویکردەوە تیادا هاتبوو "ئاگاداری شۆفێران دەكەین لە رێكەوتی 29/12/2022 سەرجەم ئەو شەقامە لاوەكییانەی دێنە سەر شەقامی سالم دادەخرێن".
ئەوەشخرابووە روو "لە رێكەوتی 30/12/2022 كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ شەقامی سالم لە پردی خەسرەو خاڵ بۆ بەردەم باخی گشتی بەربەست دەكرێت بەڕووی شۆفێراندا و تاوەكو رۆژی دواتر و كۆتایی هاتنی جەژنی سەری ساڵ".
ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەم بڕیارە لەلایەن لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانیەوە جێبەجێ دەكرێت و سەرجەم هێزە ئەمنییەكان لە ئەرك و فەرماندا دەبن لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان لەو شەوەدا".
س،ر

بیروڕا