کوردستانی

لە ئەنجامی هێرشێکدا 10 کرێکار کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئەنجامی هێرشێکدا 10 کرێکار کوژران
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی کرێکارانی کێڵگەیەکی نەوتی دێرەزور لە رۆژهەڵاتی سوریا 10 کرێکار کوژران و چەند کرێکارێکی دیکەش برینداربوون.

بەسام تعمە، وەزیری نەوتی سوریا بە ماڵپەڕی سانای راگەیاندووە "بەیانی ئەمڕۆ هەینی 30ی کانونی یەکەمی 2022 پەلامارێکی تیرۆریستی کراوەتە سەر سێ ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی کرێکاران لە کێڵگەی نەوتی تەیم لە دێرەزور رۆژهەڵاتی سوریا و بەھۆیەوە 10 کرێکار کوژران و دوو کرێکاری دیکەش برینداربوون".

سوریا بەردەوام بەدەست قەیرانی سوتەمەنییەوە دەناڵێنیت و سەرەڕای ئەوەی دۆخی ئەمنی ئەو وڵاتە زۆر خراپە و ئەمەریکا بەردەوام دەیەوێت فشار لەسەر سوریا دروستبکات.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan