کوردستانی

لە ساڵی 2022دا لە هەرێمی کوردستان 59 کرێکار گیانیان لەدەستداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ساڵی 2022دا لە هەرێمی کوردستان 59 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
مەودا میدیا-

رێکخراوی کرێکارانی کوردستان ئاشکرایکرد 59 کرێکار لە ساڵی 2022دا لە هەرێمی کوردستان بەهۆی رووداوی جۆراوجۆرەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارێکی بەشی راگەیاندنی رێکخراوی کرێکارانی کوردستان کە بۆ مەودا میدیا نێردراوە، لە ساڵی 2022دا بەهۆی رووداوی جۆراوجۆرەوە و لە شوێنی کارەکانیان 59 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئامارەکە بێت، لەو 59 کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە 21 کرێکاریان بیانین، هەروەها سێ لەو کرێکارانە ژن و چواریشیان تەمەنیان خوار 18 ساڵە.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، نەبوونی چاودێری و بێدەربەستی خاوەنکار و کۆمپانیاکان و دەسەڵات و نەبوونی پێداویستییەکانی سەلامەتی هۆکارن بۆ دروستبوونی رووداوەکان.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan