کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ساڵانێکە هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی باج دەدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: ساڵانێکە هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی باج دەدەن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی 30ی کانونی یەکەمی 2022 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغدا كۆبوونەوە.

‏‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئابوورییەكان تاوتوێكران و پرسی بودجەی عیراق و پشكی هەرێم و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا. هەردوولا هاوڕابوون كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربكرێت تاوەكو چیتر ژیانی خەڵك تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان نەكرێت.

‏‎لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە یەكخستنی هەوڵەكان كردەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی نیشتمانی لەبارەی پشكی هەرێم و دابینكردنی شایستە داراییەكان و رایگەیاند "ساڵانێكە هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی باجی ئەم كێشەیە دەدەن و كراونەتە قوربانیی ململانێكان، بۆیە دەمانەوێت لەگەڵ برا و دۆستەكانمان لە بەغدا چارەسەرێكی نیشتمانی و یەكجارەكی ئەم كێشەیە بكەین و كۆتایی بەو دۆخە بهێنین، كە ئەمەش بە نسبەت یەكێتییەوە ئەولەویەتە و هەموو هەوڵێكی لەپێناودا دەدەین".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan