کوردستانی

ژمارەیەک تیرۆریست لەم ناوچەی کوردستان دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک تیرۆریست لەم ناوچەی کوردستان دەستگیرکران
مەودا میدیا-

هەردوو هێزی دژە تیرۆر و دەزگای دژەتیرۆری عیراق بە هاوبەشی لە سنووری پارێزگای کەرکوک و حەمرین ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و سێ تیرۆریستی داواکراویان دەستگیرکرد.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر رایگەیاند "بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر_CTG، ئۆپەراسیۆنێک لە سنووری پارێزگای کەرکوک لە گوندی ترفاویەی دۆڵی زەگرون لەنزیک چیای حەمرینی سەربە قەزای رەشاد بە هاوبەشی لەگەڵ دژەتیرۆری عیراق ICTS و هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ رووبەڕوبوونەوەی تیرۆر لە عیراق و سوریا ئەنجامدا".

ئاماژە بەوەکراوە "لەو ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەدا سێ تیرۆریستی داواکرا لە دادگا و لە یاسا هەڵهاتوو بەپێی مادەی 4ی تیرۆر دەستگیرکران و دەستگیرا بە سەرچەندین جۆری جیاوازی چەک کەلە کردەوە تیرۆرستییەکانیاندا بەکاریان هێناوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan