کوردستانی
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان: داهاتی گومرگ و باج لە 2022دا زیادیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە ساڵی 2023 تەنیا پشت بە هاوردەکردن نەبەستێت و هەناردەش بکات، ئاماژە بەوەشکرد ساڵانی 2021 و 2022 لە 20% داهات زیادیکردووە.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی رووداو رایگەیاند "پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە ساڵی 2023 تەنیا پشت بە هاوردەکردن نەبەستێت و هەناردەش بکات، ئەوەش پشتیوانی بەرهەمی ناوخۆی دەوێت بە تایبەت کشتوکاڵ و پەلەوەر. ساڵی 2022 پلانی هەناردەکردن دەستیپێکرد، هەنار بەرچاو بوو، بەڵام هەندێک بەرهەمی دیکەش هەناردە کران، پڕۆسەکەش پشتیوانیی ئەنجووەنی وەزیران و هاوئاهەنگی هەموو وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستانی دەوێت".
ئاماژەی بەوەکرد "داهاتی گومرگ و باجی دەرامەتیش کە لە دەروازەکاندا وەردەگیرێت نزیکەی ترلیۆنێک و 500 ملیار دینار بووە لە ساڵی 2022دا. هیوادارین ساڵی 2023 زیاتر بێت، چونکە بەراورد بە ساڵانی رابردوو داهات بەرەوپێشچووە، ساڵانی 2021 و 2022 لە 20% داهات زیادیکردووە".
س.ر

بیروڕا