کوردستانی
لە ساڵی نوێدا کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەپێی پێشبینییەکان بێت کۆتایی هەفتە گۆڕانکاریی لە کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان روودەدات.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی پێشبینییەکان بێت تاوەکو کۆتایی هەفتە رەوشی کەشوهەوا بەجێگیری دەمێنێتەوە، بەڵام پێدەچێت لە کۆتایی هەفتەدا گۆڕانکاری رووبدات باران ببارێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "رێژەی بارانبارین لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە و تەنانەت لە مانگێک بۆ مانگێکی دیکە گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت، بۆ نمونە تێکڕایی بارانبارین بۆ مانگی 12 نزیکەی 110 ملم، بەڵام ئەم مانگی 12یە 30 بۆ 40 ملم بارانباریوە".
س،ر

بیروڕا