کوردستانی

هەواڵێکی خۆش لە حکومەتەوە بۆ مووچەخۆران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش لە حکومەتەوە بۆ مووچەخۆران
مەودا میدیا-

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت مووچەی مووچەخۆران بەردەوام لەکاتی خۆی دەدرێت، ئاماژەی بەوەکرد ئەگەرێکی زۆرە پشکی ھەرێم لە بودجەی 2023ی عیراقدا بنێتە لە 14%.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "رێکكەوتنی ھەرێمی کوردستان و بەغدا ھەنگاوی ئەرێنی و پەرەسەندووی دەبێت، بەتایبەت ئەگەرێکی زۆرە پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی 2023ی عیراق لە %12.67 ببێتە %14، لەگەڵ چارەسەری دۆسییە ھەڵپەسێردراوەکانی دیکە بەپێی دەستوور".

ئاماژەی بەوەکرد "ئەگەر ئاڵنگاری و فاکتەری دەرەکی نەبنە ھۆی دواکەتنیان، ئەوە لە ساڵی نوێ گەشبینم بەوەی، کە لە بواری بەرھەمھێنانی نەوت و غازی سروشتی، پێ دەنێتە قۆناغێکی پێشکەوتووتر و ھەناردەکردنی نەوت بەردەوام دەبێت".

رێباز حەملان وتی "ساڵی نوێ لە بواری رێکخستنی دارایی و چاکسازیکردن، بە کۆکردنەوەی داھاتەکانی ناوخۆ، لە باج و گومرگ و رسوماتی ناوخۆ، دەبێتە ھۆی زیادبوونی داھاتە نانەوتییەکان و کەرتی بانکی دەبێتە دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی و سیستماتیک".

وتیشی "مووچەی مووچەخۆران بەردەوام لە کاتی خۆی دەدرێت و دەبێتە هۆی بوژانەوەی باری دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان و جوڵەیەکی بەرچاوی دەبێت لە بازاڕ و جموجۆڵی بازرگانیدا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە