کوردستانی

سلێمانی.. بەهۆی غازی سۆباوە گەنجێك گیانی لەدەستدا و یەكێكی دیكەش بێهۆشە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی.. بەهۆی غازی سۆباوە گەنجێك گیانی لەدەستدا و یەكێكی دیكەش بێهۆشە
مەودا میدیا-

لە سلێمانی بەهۆی غازی سۆباوە گەنجێك  گیانی لەدەستداوە و یەكێكی دیكەشیان بێهۆشە و بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانیش دەڵێت "تەمەنییان 35 ساڵە و خەڵكی سوریان".

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی"122" بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 31-12-2022 لە پشت خوێندنگەی شیرین لە سلێمانی لەناو ماڵێكدا دوو گەنج كە تەمەنییان 35 ساڵە و خەڵكی سوریان غازی سۆبا لێیداون".

باسی لەوەشكرد "ئەو دوو گەنجە یەكێكیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیكەشیان بێ هۆشەو تەندروستی باش نییە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشكدایە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan