کوردستانی

گەرمیان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا چوار كەس برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەرمیان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا چوار كەس برینداربوون
مەودا میدیا-

لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە سەر رێگای كەلار - رزگاری شۆفێرێك و  سێ سەرنشین برینداربوون  و تیمەكانی هاتوچۆش دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاندووە "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 31ی 12ی 2022 لەسەر رێگای نێوان كەلار - ناحیەی رزگاری لە رووداوێكی هاتووچۆدا چوار كەس برینداربوون كە شۆفێرێك و سێ سەرنشینن، سەرجەمیان لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری مارسیدسدابوون".

باسی لەوەشكردووە "رووداوكە بەشێوەیەك بووە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدس بەئاراستەی قەزای كەلار هاتووە و ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر ویستویەتی پێچكردنەوە ئەنجامبدات بەئاراستەی ناحیەی رزگاری، ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدس كە بەئاراستەی كەلار هاتووە كۆنترۆڵی لەدەست داوە و خۆی كێشاوە بەستونی رووناكی نێوان هەر دوو شەقامەكەدا بەهۆیەوە شۆفێر و سێ سەرنشین برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەكراون و تیمەكانی هاتووچۆش لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە".




ك م                         

Qaiwan
Qaiwan