کوردستانی
مەودا میدیا ئاماری هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێم ئاشكرا دەكات.. زۆر زیادیكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-كاروان مەحمود
هاتنی گەشتیاران بۆ بەشداری لە ئاهەنگەكانی سەری ساڵ لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامییان هەیەو بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێمیش دەڵێت "چاوەڕواندەكرێت ئەمساڵ 50% هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان بەراورد بە ساڵی 2021 زیادیكردبێت".
ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێم لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئیستا ئامارێكی رەسمی نییە چەند گەشتیار بۆ سەری ساڵ هاتوونەتە هەرێمی كوردستان چونكە هاتنی گەشتیار لە ئێستاو لە رۆژانی دیكەش بەردەوامی دەبێت بەڵام ئێمە پێمان وایە بۆ ئەم سەری ساڵە 200 هەزار گەشتیار روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن".
راشیگەیاند "لە ساڵی 2022 ژمارەی هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان وەكو پلانمان بۆ دانابوو 50% بەراورد بە ساڵی 2021 زیادیكردووە چونكە تەنیا لە ماوەی 7 مانگی ئەمساڵدا 3 ملیۆن و 799 گەشتیار روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە جگە لەو ژمارەیەی بۆ سەری ساڵ دێنە هەرێمی كوردستان، لەكاتێكدا لە كۆی ساڵی 2021 4 ملیۆن و 189 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە".
ك م

بیروڕا