کوردستانی
لەبارەی راگرتنی هاتوچۆ لە دەروازە سنوورییەکانەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەروازەکانی نێودەوڵەتیی باشماخ و پەروێزخان و حاجی ئۆمەران لەبارەی راگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران و بازرگانان لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا روونکردنەوە دەدات و دەڵێت "هاتوچۆ راناگیرێت".
لە سێ راگەیەندراوی جیادا هەرسێ دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و پەروێزخان ە حاجی ئۆمەران ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەنەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی کانونی دووەمی 2023 دەروازەکان داناخرێت و هاتوچۆی گەشتیاران و بازرگانان بەردەوامی دەبێت.
دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هاوڵاتییانەی بە ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان لە جۆری (لاندکرۆزەر، تویوتا لوکس، مارسیدس، رەنج رۆڤەر) گەشت دەکەن دەبێت کارتی نیشتمانی و بەڵێننامەی دادگا و ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکەیان پێبێت، چونکە لە دیوی ئێرانەوە داوای لێدەکرێت و بەبێ ئەو بەڵگەنامانە ناتوانێت گەشتەکەی بکات.
س،ر

بیروڕا