کوردستانی

سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئاماری شەوی سەری ساڵی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئاماری شەوی سەری ساڵی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە شەوی سەری ساڵدا 185 حاڵەت تۆمارکراوە کە تیمەکانمان بە هانایەنەوە چوون.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە شەوی سەری ساڵدا تیمەکانمان لە ئامادەباشیدابوون 185 حاڵەت تۆمارکراوە کە 65یان رەوانەی نەخۆشخانە کراون".

ئاماژەی بەوەکرد "120 حاڵەتیان راستەوخۆ لەلایەن تیمەکانمانەوە چارەسەریان بۆکراوە و لە نەخۆشخانە نەماونەتەوە، هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدانیش تۆمارنەکراوە".

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی وتی "ئەو حەڵەتانەی هەبوون بریندارەکان بەهۆی یارییە ئاگرینەکان و شەڕە چەقۆوە بووە و ئەوانی دیکەش نەخۆشی دیکەبوون وەک پەتا و سکچون و رشانەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan