کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی بڕیارێکی حکومەتی عیراق دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بڵاو لە وڵاتی ئێران حکومەتی عیراق بڕیاریدا جوڵە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە رابگرێت بۆ ماوەی هەفتەیەک و وتەبێژی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هەر بڕیارێک لە حکومەتی عیراقەوە دەربچێت هەرێمی کوردستان پێوەی پابەند دەبێت.
کاروان سورچی، وتەبێژی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیاری حکومەتی عیراق بۆ راگرتنی جوڵەی بازرگانی لەگەڵ وڵاتی ئێران بە مەودا میدیای راگەیاند "هەر بڕیارێک لە حکومەتی عیراقەوە دەربچێت هەرێمی کوردستان پێوەی پابەند دەبێت، هەروەها تاوەکو ئێستاش حکومەتی عیراق بڕیارەکەی نەخستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر هەیە لەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو بڕیارەی حکومەتی عیراق بۆ ئەوەی بزانێت ئێمەش پێوەی پابەندبین یاخود نا، بەڵام پێموایە بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان واباشترە هەرێمی کوردستان پێوەی پابەندبێت، چونکە تەنها بۆ ماوەی هەفتەیەک ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکرێت".
سورچی وتی "هەتاوەکو ئێستا جموجوڵی بازرگانی بەردەوامە و تیمەکانی تەندروستی پشکنن بۆ ئەو کاڵایانە دەکەن کە لەسنوورەکان دێن، هەروەها ئەگەر جوڵە بازرگانییەکانمان لەگەڵ ئێران رابگرین لەجیاتی ئەوە لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە لە تورکیاوە کاڵا و شمەک دەهێنین"
وتیشی "لە رێگەی ئاسمانییەوە دەتوانین کاڵا و شمەک بهێنین، هەروەها لە ئێستادا تاوەکو شەش مانگ کاڵا لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان هەیە، ئەگەر ئاڵوگۆڕی بازرگانیش بوەستێت".