کوردستانی
پارێزگاری هەولێر زانیاری لەبارەی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت دوای پاکتاوکردنی ناوی ئەو کەسانە رادەگەیەندرێت کە فۆڕمیان بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان پڕکردووەتەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "لە کۆی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون هەولێر شەش هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی بەردەکەوێت و لە باشترین شوێنی هەولێر زەوی دابینکراوە بۆ ئەو یەکانە".
ئاماژەی بەوەکرد "59 هەزار کەس فۆڕمیان پڕکردووەتەوە، دوای پاکتاوکردنی ناوەکان رادەگەیەندرێت و دەدرێت بە شەش هەزار کەس کە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە".
لە ماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دروستبکرێن.
س.ر

بیروڕا