کوردستانی

هەڵمەتی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەردەوامی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵمەتی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەردەوامی هەیە
مەودا میدیا-

لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لەچوارچێوەی پرۆژەی ئاشتكردنەوەی سلێمانی و سەوزكردنی كوردستان لەقەزای قەرەداغ ئامادەكاری دەكرێت بۆ دەستپێكردنی هەڵمەتی نیشتمانیی چاندنی یەك ملیۆن نەمام".

لەوبارەیەوە سەربەست سەروەر، لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی قەرەداغ‎ ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی كانونی دووەمی 2023 رایگەیاند "سەرباری پشوو لەقەزای قەرەداغ چەندین تیم و گروپی شارەزاو پسپۆڕ دەستیان بەئامادەكارییەكان كردووە بۆ رووبەری ئەو زەوییە دارستانییەی كە نەمامیان تێدا دەچێنرێت".

لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی قەرەداغ راشیگەیاند "بەسودوەرگرتن لە دەستی كار و گەنجانی بێكاری سنووری قەرەداغ و شارەزایان و پسپۆڕانی دارستان و پاوانی سلێمانی و هۆبەكەمان، لەمڕۆوە دەستمانكردوە بە ئامادەكارییەكان تا قۆناغی سێ یەمی پرۆژەكە بگەیەنرێتە سنوورەكە و سوپاسی سەرۆك بافڵ-ـی كرد بۆ هەوڵەكانی بۆ سەوزكردن و بەرفراوانكردنی رووبەری دارستانەكان و پشتیوانیكردنی بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی لەم ئەركە گرنگەدا".

ك م
Qaiwan
Qaiwan