کوردستانی

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار: توانیومانە لە ساڵی رابردوو داهاتی وەزارەتەكە لەسەدا 55 زیاد بكەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار: توانیومانە لە ساڵی رابردوو داهاتی وەزارەتەكە لەسەدا 55 زیاد بكەین
مەودا میدیا-

وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات "وەزارەتەكەمان توانیویەتی لە ساڵی رابردوودا 55%ی داهاتی وەزارەتەكە زیاد بكات و بەشێكی ئەو داهاتەش بۆ خزمەتگوزاری شارەوانییەكان خەرج دەكرێتەوە".

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاندووە "بەپێی پلانێك كە لە كۆتایی ساڵی 2021 بۆ ساڵی 2022 دامانناو ئامانجان ئەوە بوو كە بتوانین داهاتەكانمان 35% بە بەراورد بە داهاتەكانی ساڵی 2021 زیاد بكەین، دەتوانین بڵێین تاوەكو 22ی كانوونی یەكەمی 2022 كە دوا رۆژی دەوامی دامودەزگاكان بوو داهاتی سەرجەم فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار 306 ملیار و 250 ملیۆن دینار بووە كە بە بەراورد بە رێژەی پارساڵ و ئەو پلانەی داماننابوو، توانیومانە 55% داهاتەكانمان زیاد بكەین.''

وتیشی ''پلانی خۆمان ئەوەبوو كە داهاتەكە 35% بێت، بەڵام بە هەوڵ و توانای وەزارەت و هەموو بەڕێوەبەرە گشتییەكان و سەرۆكایەتییە گشتییەكان و سەرۆكایەتیی شارەوانییەكان، هەموو فەرمانگەكان و دەستەی گەشتوگوزار توانرا رێژەی داهاتمان 55% بە بەراورد بە ساڵی 2021 زیاد بكەین.''

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەشی بەوەشكردووە "بە دوو شێوە دەتوانن سود لەو داهاتە وەربگرین كە 15%ی ئەو داهاتە لە هەر سەرۆكایەتییەكی شارەوانی لە هەر بەڕێوەبەرایەتییەكی گشتی دەكرێتەوە خزمەتگوزاری بۆ هەمان شارو شارۆچكە و خزمەتگوزاری شارەوانی پێ ئەنجامدەدرێت".

لەبارەی كەرتی ئاویش روونیكردەوە "17%ی ئەو داهاتە دەكرێتەوە پرۆژەی خزمەتگوزاری و هەروەها پرۆژەی خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆی لە شارو شارۆچكەكان پێ ئەنجام دەدرێت".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan