کوردستانی
كۆیە.. لە دوو رووداوی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاتوچۆی كۆیە دوایین رووداوی هاتوچۆ لە ساڵی رابردوو یەكەم رووداویش لە ساڵی تازە ئاشكرا دەكات و باسی لەوەشكردووە "بەهۆی ئەو دوو رووداوە شۆفێرێك گیانی لەدەستداوە و شۆفێرێكی دیكەش برینداربووە".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە رایگەیاندووە "كۆتا رووداوی هاتوچۆ لە ساڵی رابردوو 2022 وەرگەڕانی تراكتۆرێك بووە كە لە كاتژمێر 5:00ی ئێوارەی دوێنێ لە ناحیەی سكتان/ گوندی كاموسەك لەكاتی كێڵانی زەوی كشتوكاڵی بەهۆی نەمانی برێك تراكتۆرەكە كۆنتڕۆڵی لە دەستداوە و وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە شۆفێری تراكتۆرەكە گیان لەدەستداوە".
باسی لەوەشكردووە "هەروەها بەیانی ئەمڕۆ 1ی 1ی 2023 كاتژمێر 5:30 خولەك لە رێگەی سماقوڵی شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پیكاپ لەكاتی شۆفێریكردن خەوی لێكەوتووە و ئۆتۆمبێلەكەی وەرگەڕاوە و بەوهۆیەوە شۆفێرەكە بریندار بووە ".
ك م

بیروڕا