کوردستانی
گۆڕانكاری لەپێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی خشتەیەكی نوێی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی كە ئەمڕۆ 1ی 1ی 2023 بڵاویانكردووەتەوە، بەرنامەی پێدانی كارەبای مۆلیدە گۆڕانكاری تێدا دەكرێت و كاتەكانیش لە خوارەوە ئاماژەی پێكراوە.
كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەكانی سلێمانی رایگەیاندووە "ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدەكانی سنوری شاری سلێمانی دەكەین گۆڕانكاری لەپێدانی كارەبای مۆلیدەدا دەكرێت و لە رۆژانی هەینیش بەرنامەی پێدانی كارەبا جیاواز دەبێت و لەكاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ 1:00ی شەو هەركات كارەبای نیشتمانی نەبوو كارەبا دەدرێتە هاوبەشان".
باسی لەوەشكردووە "پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە رۆژانی شەممە بۆ پێنجشەممە بەمشێوەیە دەبێت، بەیانیان كاتژمێر 6:30 خولەكی بەیانی بۆ كاتژمێر 8:00ی بەیانی دەبێت و نیوەڕوان كاتژمێر 1:00ی پاش نیوەڕۆ بۆ كاتژمێر 1:00ی شەوبێت".
ك م

بیروڕا