کوردستانی

ئەنجامی پشکنینی خێزانی ژنە توشبووەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامی پشکنینی خێزانی ژنە توشبووەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر ئاشکرا کرا
مەودا میدیا-

پارێزگاری ھەولێر رایدەگەیەنێت پشكنین بۆ ئەندامانی خێزانی ئەو كەسە كراوە كە لە ھەولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و دەركەوتووە كە ھیچ كام لە ئەندامانی ئەو خێزانە ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین ئاماژەی بەوەشکرد تەندروستی توشبووەکە جێگیرە.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند "تائێستا تەنھا یەك حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری ھەولێر تۆمار كراوە و باری تەندروستی جێگیرە، ھەموو رێوشوێنێك بۆ چارەسەر دەگرینەبەر، هەروەها پشكنین بۆ ھەموو ئەندامانی خێزانی توشبووەكە كراوە و خۆشبەختانە ئەنجامەكان نێگەتیڤ بوو".

ئاماژەی بەوەشکرد"ئەمڕۆ ھەڵمەتی رشاندنی بازاڕ و شوێنە گشتییەكانی ھەولێر دەستیپێكردووە و داوا لە مۆڵە گەورەكان و شوێنەكانی دیكەش دەكەین ئەو ھەڵمەتە دەست پێبكەن، ھەر كەسێك پابەندی رێنماییەكان نەبێت سزا دەدرێت".
Qaiwan
Qaiwan