کوردستانی

دوایین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوایین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپییەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز رایدەگەیەنێت دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان لە سنووری قەزای پێنجوێن کۆتایی هاتووە، ئاماژەی بەوەشکرد هەوڵدەدەن بەرمیلێک نەوتی دیکەش دابەشبکرێت.

هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز بە مەودا میدیای راگەیاند "دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان لە سنووری قەزای پێنجوێن کۆتایی هاتووە و سەرجەم هاوڵاتییان وەریانگرتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەوڵمانداوە بەرمیلێک نەوتی دیکە بدرێت بە هاوڵاتییانی سنوورەکەمان، چونکە ناوچەکەمان ساردە و هاوڵاتییان پێویستیان بە نەوتی زیاترە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە".

پێشتر ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی بەرنامەی دابەشکردنی نەوتی سپی بێت، لەدوای ناوچە شاخاوییەکان دابەشکردنی نەوت لە ناوشار دەستپێدەکات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan